WELCOME   TO   KURDISH  MUZIKA   ...~   WEBMASTER   KERÎM  PINYANI$Π ~...

KURDISH WALLPAPERS 
KURDISH SKINS
KURDISH VIDEO CLIP
WEBMASTER

   
   

 

ONLINE NOW

  Counter-Box.de

 

 

 

 

news

مه‌له‌ك ڕۆژهات بووكی‌ چیایه

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ (ئاسۆ)، مه‌له‌ك ڕۆژهات وتی: "ئێستا كه‌ به‌ جاری‌ سێیه‌م له‌ باشووری‌ كوردستانم بۆ بڵاوكرنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مێكی‌ تازه‌ كه‌ به‌ ناوی‌ (بوكا چیا)یه‌ له‌ په‌یڤ و ئاوازی‌ (میر بۆتان)ه‌. ناوه‌رۆكی ئه‌م گۆرانییه‌ باس له‌ كچێكی‌ شه‌هید ده‌كات كه‌ به‌ ستایلێكی‌ پرۆفیشناڵ له‌ یه‌كێك له‌ ستۆدیۆكانی‌ باكووری‌ كوردستان كاره‌كانی‌ ده‌نگی‌ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ وان له‌ باكووری‌ كوردستان وێنه‌ی‌ گیراوه‌. گۆرانییه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی‌ ده‌رهێنه‌ری‌ تورك (فه‌رید ئوگون)ه‌".
هه‌روه‌ها ڕۆژهات وتی‌: "پێش ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش به‌رهه‌مێكی‌ ترم به‌ ناوی‌ (ژانا ئه‌ڤینێ) تۆماركرد كه‌ كلیپه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ كۆڕه‌ك میوزیك ئه‌نجامدرا و له‌لایه‌ن سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ر "شیرین جیهانی‌" ده‌رهێنانی‌ بۆ ئه‌نجامدرا و له‌ تێكست و ئاوازی‌ خۆمه‌ و به‌م نزیكانه‌ هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌كه‌مه‌وه

Tuesday, 23 September 2008 22:59 ASO XANDAN

 

DEAR VISITOR :
PLEASE BE AWARE THAT OLDER ALBUMS WILL BE REPLACED BY THE LATEST ALUMS FOR ALL SINGERS
ALSO NOTE THAT ALL OUR SONGS ARE CREATED USING THE "REAL MEDIA PLAYER"THIS TO PREVENT
PEOPLE DOWNLOADING THE FILES......WE THANKS FOR VISITING....WWW.KURDISHMUZIKA.TK


                             

                                                                             

FULL  ALBUM 2009   

FULL  ALBUM 2009

FULL  ALBUM 2009

     

 


لۆكه زاهیر: دەمه وێ دڵی گه نجان خۆشبكه م ئه‌لبومی نوێی زه‌كه‌ریا له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌

"راستە دڵم عەشقی تێدایە، بۆ ئەو كوڕەی لە دڵمایە، نەك بۆ كوڕێكی وەك تۆ، وا ئەزانێ عەشق وایە". ئەوە كۆپلەیەكە لە گۆرانییەكی ئەلبوومە تازەكەی كچە گۆرانبێژی كورد لۆكە زاهیر، كە وا بڕیارە بەم نزیكانە بڵاو بكرێتەوە. لۆكە بەوە خۆی لە هونەرمەندانی دیكە جیا دەكاتەوە كە گۆرانی بۆ كوڕان دەڵێت لۆكەی زاهیری تەمەن 22 ساڵ، لە دایكبووی شاری سلێمانییە، لە 2001ەوە لە وڵاتی سویسرا نیشتەجێیەو لەوێ سەڕەڕای كاری هونەری، خوێندكاری بواری دەروونزانییە .لۆكە لەو ماوەیەدا گەڕایەوە كوردستان و ماوەی دوو مانگ سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەلبوومە تازەكەی بوو بە ناوی SMS، كە لە 10 گۆرانی پێكدێت. ئێستا سەرجەم كارە هونەرییەكانی ئەلبوومەكەی لە توماركردنی دەنگ و مۆنتاژو میكس تەواو بوون و لە ژێر چاپكردن دایە .  جگە لە ئامادەكردنی بەرهەمەكەی، دوو كلیپیشی لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی گەنج هەڵدێر و میرە ئامادە كردوون  و هەروەها دوو لە گۆرانییەكانی بەرهەمەكە تازەكەی كلیپ كردووە.لۆكە گوتی لەو بەرهەمەدا ویستویەتی كار بۆ گەنجان بكات " لەو بەرهەمەدا جیاواز لە هونەرمەندانی دیكە، كارم لەسەر ئەو شتانە كردووە كە گەنج حەزی لێدەكات و هیوادارم بتوانم هەندێك لە خەمی گەنجان كەمبكەمەوە"، لە هەمانكاتدا حەزیكرد ئەو پەیامەش لە رێگەی (رووداو)ەوە بداتە گەنجانی كوردستان و گوتی " دەمەوێت ئەوە بە گەنجان بڵێم دڵیان رەق نەبێ بەرامبەر بە یەكتر".
لۆكە ناوێكی نوێی نێو بواری هونەری كوردییە لەكوردستان، ئەو پێیوایە لە كوردستان لۆكە ناوێكی نامۆیە، بەڵام لە دەرەوە خەڵك زیاتر لۆكە دەناسن، ئەو گوتی "ماوەی پێنج ساڵە لە دەرەوە خەریكی كاری هونەریم، لەوێ بەشداری ئاهەنگ و بۆنەكانم دەكرد، بەڵام بەهۆی سەرقاڵیم بە خوێندن نەدەپرژامە سەر تۆماركردنی بەرهەم".
لۆكە ئاماژەی بەوەشدا كە ساڵی 2006 دوو گۆرانی تۆمار كردووە، بەڵام بڵاوی نەكردوونەتەوە، ناوبراو هۆكاری بڵاونەكردنەوەی گۆرانییەكانی  روونكردەوەو گوتی "دوو گۆرانییەكە پرۆفیشناڵ نەبوون، بۆیە بڵاوم نەكردنەوە، ناپرۆڤیشناڵەكەشیان لە ئاوازەكەیاندا بوو".
ملیۆدی سەرجەم بەرهەمە تازەكەی لۆكە، لەلایەن هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر دانراون. لۆكە لەو باوەڕەدایە بەرهەمەكەی سەركەوتوو دەبێت، ئەو دەڵێت "متمانەیەكی تەواوم بە سەركەوتنی بەرهەكەم هەیە، چونكە ئاوازەكانی لەلایەن كاك هەڵكەوت زاهیرەوە دانراون، هۆنراوەكانیشی تازە بابەتن". ئەو ئەلبوومەی لۆكە چەند هەزار دۆلارێكی لێ خەرجكراوە، لۆكەش دەڵێ " هاوكاریكردنەكە وەك شتێكی تایبەتی و بێ بەرامبەر بوو".

لۆكە، لەمنداڵیەوە حەزی لە گۆرانی گوتن بووە، ئێستاش بە ئامانجێكی خۆی دەزانێ كە گۆڕانی بۆ كوڕانی گەنج بڵێ، ئەوەش بە تایبەتمەندییەكی جیاكەرەوەی خۆی لە هونەرمەندە كچەكانی دیكەی كورد دادەنێ " بۆیە من لەوانیتر جیاوازم". لۆكە دەڵێت "گەنجی ئێمە لە زۆر شت بێبەشن، منیش بەرهەمە نوێیەكەم بە ستایلێكی رۆمانسی و هەڵپەڕكێ و تەرەب تۆمار كردووەو دەمەوێت دڵی گەنجان خۆشبكەم ".

 لۆكە زاهیر، پێیوایە زۆر تایبەتمەندی هەن كار لە سەركەوتنی هونەرمەند دا دەكەن، بەتایبەتیش ئەگەر كچ بێ . سەبارەت بەكاریگەری جوانی رووخسار بە پێكەنینەوە گوتی "بێگومان ئەگەر هونەرمەند جوان بێ دەنگی خۆش بێ و چالاك بێ، رۆڵی دەبێ لە سەركەوتنی كارەكەی".ئەوەی بۆ لۆكە لەو سەردانەی بۆ كوردستان جێی سەرنج بووە رەوشی ژنان و كچانی كوردستان بوو. ئەو رەخنە لەو رەوشە دەگرێ و دەڵێ "دەچمە هەر شوێنێك دوو ئافرەت نابینی بە ئازادی بجووڵێنەوە، ئەو ئازادییەی لێرە هەیە بۆ ئافرەت ئازادییەكی داخراوە". لۆكە لە رێگەی (رووداو)ەوە بەڵێنی بە ژنان و كچانی كوردستان دا دوای بڵاوبوونەوەی بەرهەمە نوێیەكەی "كار بۆ بەرهەمێك دەكەم لەسەر رەوشی ژنانی كوردستان

PNA- برِیار هێرش/ هه‌ولێر- سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ

 زه‌كه‌ریا رایگه‌یاند، ئه‌لبوومی نوێی زه‌كریا ئێستا له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و تا ئێستا

 هیچ ناوێكی بۆ دیاری نه‌كردووه‌.
به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌ دواین كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ زه‌كه‌ریا

 و به‌تایه‌به‌تی كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی، ئاژانسی په‌یامنێر ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رقاڵی

 به‌ده‌ست هێنانی زانیارییه‌كانه‌.له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كاره‌

 هونه‌رییه‌كانی زه‌كه‌ریا به‌ ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند "به‌ مه‌به‌ستی

 به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی چه‌ند كارێكی تایبه‌تی خۆی، زه‌كه‌ریا چه‌ند رۆژێكه

‌ گه‌راوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و برِیار وایه‌ دوای ماوه‌یه‌ك دیكه

‌ بگه‌رێته‌وه‌ وڵاتی توركیا بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و چه‌ند كاره‌ی كه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی

 ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی ماویه‌تی چونكه‌ له‌ كاتی ئێستا زۆربه‌ی كاره‌كانی

 ئه‌و ئه‌لبوومه‌ به‌ كۆتا هاتووه‌".ناوبراو له‌ باره‌ی ناوی ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی

 زه‌كه‌ریا گووتی "تاكو ئێستا زه‌كه‌ریا هیچ ناوێكی بۆ ئه‌و ئه‌لبومه‌ی ده‌ست

 نیشان نه‌كردووه‌و له‌ كاتی  ته‌واو بوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی، ئینجا ناوێكی

بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات".گووتیشی "ئه‌و ئه‌لبوومه‌ له‌ 14 تراكی گۆرانی
پێك دێت، 11 له‌ تێكستی گۆرانییه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی له‌ لایه‌ن سامی
ئه‌رگوشییه‌و ئاماده‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان عهی شاعیران عه‌بدولرِه‌حمان
بێلاف و شالاون".له‌ كۆتایدا سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، ته‌نها دوو
له‌ تراكی گۆرانییه‌كان به‌ زاراوه‌ی كرمانجی تۆماركراون و ئه‌وانی
دیكه‌ به‌ زاراوه‌ی سۆرانین
.

 

 

 

 

 

 

  21 گوڵان, 2009 [ 16:34 ]

8-Jun-09 [20:9]
 

 


هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح له‌ نوێترین پڕۆژه‌ی هونه‌ری گوێ له‌ ترپه ‌ی دڵی  نینا جمال  بگرن
له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌ هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح به‌ڕێز مامۆستا هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ لێزان نێت ده‌رباره‌ی نوێترین کاره‌ هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح به‌ڕێزیان به‌م :جۆره‌ بۆ لێزان نێت دوان
هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح سه‌رقاڵی ده‌رکردنی سێدێیه‌که‌که‌ ئێستا له‌ قۆناخی بڵاو کردنه‌وه‌دایه‌.،به‌رهه‌می ئه‌م جاره‌ی هونه‌رمه‌ندی سه‌رکه‌وتوو خۆی له‌ 16 تراک گرتووه تێکسته‌کانی ناو ئه‌م ئه‌لبومه‌زۆربه‌یان له‌ لایه‌ن مامۆستای شآعیر به‌ڕێز جه‌بار حه‌بیب نوسراوه‌ و یه‌ک تێکست له‌ لایه‌ن مامۆستا عه‌بدوڵا په‌شێو نوسراوه و تێکستێکیتریان له‌لایه‌ن مامۆستا ئه‌دیب چلکی نوسراوه‌و دوو تێکستیشیان له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح نوسراوه‌..‌‌، شایه‌نی‌ باسه‌ ئه‌مجاره‌ هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح به‌ زۆر ستایلی جیاوازو سه‌رده‌میانه‌ کاری ئه‌م ئه‌لبومه‌ی کردوه‌. گۆرانیه‌کی ناو ئه‌م ئه‌لبومه‌ بۆ ستایشی خوای گه‌وره‌ گوتراوه، و گشت ئاوازه‌کانی ناو ئه‌م ئه‌لبومه‌ له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح ئاماده‌ کراوه‌
جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ موزیکی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رکان تانک ئاماده‌کراوه‌ . له‌ پرسیارێکی لێزان نێت له‌ مامۆستا هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح سه‌باره‌ت به‌ کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هونه‌رمه‌ند، وه‌ک موژده‌یه‌ک بۆ ئاشقان و هه‌وادارانی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح? له‌ وه‌ڵام دابه‌ڕێزیان پێی ڕاگه‌یاندین که‌‌نیازوایه‌ له‌ دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاو بکرێته‌وه‌ به‌ناوی ستافی لێزان نێت هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ  هونه‌رمه‌ندی لێهاتو هه‌ردی سه‌ڵاح و به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌هونه‌ریه‌کانی به‌ڕێزیان مامۆستا هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح و گشت ستافی .ده‌رهێنه‌ری ئه‌م ئه‌لبومه‌ نوێیه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌خوازین

توانا عومه‌ر-سلێمانی
t.marwani@yahoo.com
نینا جه‌مال خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌شاری سیدنی وڵاتی ئوستراڵیا ده‌ژیت، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا گۆرانییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی (ئازیز) وه‌ره‌، كه‌ له‌لایه‌ن (ئه‌حمه‌د چاوشین) ئاوازی بۆ دانرابو هه‌روه‌ها (رائد شامل) هۆنراوه‌كه‌ی بۆ نوسیبو.
نینا له‌لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند" كه‌ ئێستا سه‌رقاڵی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی تازه‌م به‌ناوی (ترپه‌ی دڵ) كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (فه‌ره‌یدون هه‌ولێری)ه‌وه‌ ئاوازو هۆنراوه‌ی بۆ دانراوه‌و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی مۆسیقاكه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (دێنس شمشاك) بۆ كراوه‌و له‌ ستۆدیۆ (ئۆشیانگ ساون ستۆدیۆ) سه‌رجه‌م كاره‌كانی ده‌نگی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت".
نینا ئه‌وه‌شی وت" كه‌ گۆرانییه‌كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیك كاری كلیپی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت‌و له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن په‌خش ده‌كرێت".
 

 

 

 

28-Mai-2009 [11:25]

 


 هونه رمه ند : هــانــــى  ئه لـبــومى  نــوىَ مه‌له‌ك رۆژهات داوتنامه‌ی كه‌ناڵی ته‌ره‌ ته‌ته‌ شه‌شی ره‌ت كرده‌وه‌

هونه رمه ند هانى کچه گۆرانیبێژێکى خاوەن رووخسارێکى جوانه

 و خه ڵکى کوردستانى رۆژهه ڵاته، که ئێستا له وڵاتى ئه ڵمانیا ژیان   به سه ر دەبات، ناوبراو 

              یه کەم ئه لبوومى گۆرانى خۆى

ئاماده دهكات

 

 

 

 

 

 

 

 

 عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا- هه‌ولێر- مه‌له‌ك رۆژهات له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی 6TRT داوه‌ت كرام، به‌ڵام ره‌تم كرده‌وه‌و و نه‌چووم، چونكه‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ هیچ خزمه‌ت به‌ هونه‌ر و كه‌لتوری كوردی ناكات له‌میانه‌ی پرۆگرامی هونه‌رستان له‌ رادیۆی زاكرۆس، كه‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌ رۆژای چوارشه‌ممه‌ پێشكه‌ش به‌ گوێگرانی ده‌كات و رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌ ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی رابردوودا، میوانداری خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستان مه‌له‌ك رۆژهاتی كرد. سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند مه‌له‌ك رۆژهات تیشكی خسته‌ سه‌ر ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری خۆی گوتی "له‌سه‌ره‌تای كاری هونه‌رییم دا ته‌نها بنه‌ماڵه‌كه‌م بوونه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی بچمه‌ نێو كاری هونه‌ری گۆرانی گوتن، له‌ كاتێدا و به‌داخه‌وه‌ ئه‌و پشتگیریه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردی دا زۆر كه‌مه‌ و زۆر ئافره‌ت و كچی ده‌نگ خۆشمان هه‌ن له‌ به‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌یان ناتوانن بێن گۆرانی بڵێن، بۆیه‌ تاماوم سوپاسی بنه‌ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌م". هونه‌رمه‌ند له‌ به‌شێكی دیكه‌ی پرۆگرامی هونه‌رستاندا تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی داوه‌تنامه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی 6TRT له‌ وڵاتی توركیا و گوتی "كه‌ناڵی ئاسمانی 6TRT كه‌ماوه‌یه‌ك به‌ زمانی كوردی ده‌ستی به‌ به‌خشی خۆی كردووه‌، وه‌ك زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد داوه‌تنامه‌م بۆ هات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ پرۆگرامه‌ هونه‌رییه‌كانیان بكه‌م، به‌ڵام من ره‌تم كرده‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ بۆ خزمه‌تی كورد و هونه‌ره‌كه‌ی و كه‌لتوره‌كه‌ی دروست نه‌بووه‌، له‌گه‌ڵ رێزم بۆیان، ئه‌وان به‌و شێوه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ له‌ كه‌ناڵێكی كوردی ده‌ربكه‌وین ئه‌وان نایانه‌وێت، بۆیه‌ من نامه‌وێ بچم له‌و كه‌ناڵه‌ هیچ گۆرانییه‌ك بڵێم".مه‌له‌ك له‌ به‌شێكی دیكه‌ی پرۆگرامه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی دوایین كاری هونه‌ری خۆی رایگه‌یاند "ئێستا خه‌ریكی تۆماركردن و كلیپكردنی گۆرانییه‌كم، به‌ چوار زاروه‌ی زمانی كوردی، گۆرانییه‌ك ده‌ڵێم ئه‌وانیش "بادینی، سۆرانی، هه‌ورامی، زازای"یه‌، پێم ئه‌و گۆرانییه‌ ده‌بێته‌ قۆناغێكی باش بۆ به‌ره‌و پێشچوونی كاره‌ هونه‌رییه‌كانم، ئێستاكه‌ ئه‌و گۆرانیسه‌ به‌شێكی كاره‌كانی كۆتایی پێ هاتووه‌ و له‌ داهاتووییه‌كی نزیكدا كۆتایی پێ دێت". مه‌له‌ك رۆژهات له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، كه‌ ئه‌م ساڵ له‌ كوردستان به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ناكات و گوتی "له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ به‌شداری له‌ هیچ ئاهه‌نگێك ناكه‌م، چونكه‌ له‌ وڵاتی توركیا ره‌نگه‌ كێشه‌ بۆ خانه‌واده‌كه‌م دروست ببێت، بۆیه‌ هیوادارم له‌ داهاتوودا ئاهه‌نگێك یان كۆنسێرتێك بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان ساز بكه‌م".هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا  مه‌له‌ك رۆژهات جگه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كه‌ی بۆ گوێگران، چه‌ند گۆرانییه‌كی له‌ گه‌ڵ موزیكژه‌ن دڵشاد پێشكه‌ش كرد

07/March/2009   [10:18] PNA PNA - 14/Machr/2009 [20:0]

 


 

ئەلبومێكی كوردیی ئیبراهیم تاتڵیساس لە فرۆشتندا ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت

  ئەلبومی كوردیی گۆرانیبێژی ناسراو ئیبراهیم تاتڵیساس بەناوی "ژنی لەگەڵ باراندا هاتوو" لە ئێستاوە شایەنی ئەوەیە خەڵاتی "قەوانی زێڕین"ی بدرێتێ.
بەپێی هەواڵێكی ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی "میللیەت"، لە ماوەی 15 ڕۆژدا 135 هەزار دانە لە ئەلبومی كوردیی تاتڵیساس فرۆشراوە.
"ژنی لەگەڵ باراندا هاتوو"ی تاتڵیساس لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا یەكەم ئەلبومە لەتوركیا لە فرۆشتندا سنووری سه‌د هه‌زار دانەی تێپەڕاندبێت‌و هەر لە ئێستاوە خەڵاتی "قەوانی زێڕین"ی مسۆگەر كردووە كە لەلایەن كۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی موزیك (MÜYAP)وە بەپڕ فرۆشترین ئەلبومی ساڵ دەدرێت.
ئەم ئەلبومەی تاتڵیساس سیانزه‌ گۆرانی لە خۆ دەگرێت‌و ناوه‌كه‌شی‌ "ژنی لەگەڵ باراندا هاتوو"، یەكێكه‌ لە گۆرانییەكانی‌ ئه‌لبومه‌كه‌و لەوەوە هاتووە ڕۆژێكی باراناوی تاتڵیساس لە ئۆتۆمبیلی خۆیدا لە وێستگەیەكی بوس ڕاوەستاوە و ژنێك هاتووە جامی ئۆتۆمبیلەكەی پاك كردۆته‌وه‌.
 
ئاكا نیوز

 

 

 

 

    07/06/2009  BY: QELLAT  09:50

 
 

BIZANE JÎYÊ  TE  ÇENDE         SALA  MÎLADΠ BIDÊ !!!

 
     



 
 

 
   
   



shoutbox

 
 

news

زانا دڵشاد دزه‌یى- هه‌ولێر

 

هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ زۆیا یه‌كه‌م گۆرانیی خۆى به‌ شێوه‌زارى سۆرانى تۆمار و بلاَو ده‌كاته‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا برِیاره‌ كلیپه‌كه‌ى له‌ كوردستان ئه‌نجام بدات.

زۆیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌باره‌ى دوایین كاره‌ هونه‌رییه‌كانى رایگه‌یاند، له‌ نوێترین ئه‌لبوومیدا گۆرانییه‌كى به‌ شێوه‌زارى سۆرانى تۆمار كردووه‌، كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م گۆرانى خۆى به‌و شێوه‌زاره‌، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ ناوبراو گوتى "دواى كار و ماندووبونێكى زۆر كۆتاییم به‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى دووه‌م ئه‌لبوومى گۆرانیم هێنا و ئێستا سه‌رقاڵى بلاَوكردنه‌وه‌یم و، تیایدا یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كان به‌ شێوه‌زارى سۆرانى گوتراوه‌".
هونه‌رمه‌ند یه‌كێك له‌و پاڵنه‌رانه‌شى ئاشكراكرد كه‌ بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌ سۆرانى گۆرانى بڵێت و گوتى "به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانێكى زۆر داوایان لىَ ده‌كرم به‌ شێوه‌زارى سۆرانى گۆرانى بڵیم بۆیه‌ ئه‌م گۆرانییه‌م گوت"،  له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و برِیارى داوه‌ كلیپه‌كه‌ى له‌ كوردستان ئه‌نجامبدات.
 به‌ گوته‌ى زۆیا له‌م ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز كارى تێدا كراوه‌، "من به‌رده‌وام حه‌ز به‌ گۆرانكارى و تازه‌گه‌رى ده‌كه‌م، بۆیه‌ هه‌وڵمداوه‌ له‌و ئه‌لبومه‌مدا له‌ رووى هونه‌رییه‌وه‌ جیاوازییه‌ك بخوڵقێنم، بۆ نموونه‌ له‌ ئه‌لبوومه‌كه‌ى پێشووم نه‌متوانى گۆرانى سۆرانى بڵێم، به‌لاَم له‌و ئه‌لبومه‌مدا گۆرانییه‌كى شێوه‌زارى سۆرانیم گوتووه‌".
گۆرانیبێژ ئه‌و حه‌زه‌ى نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئه‌و له‌سه‌رتاى گۆرانى گوتنه‌وه‌ ویستوویه‌تى گۆرانییه‌ك به‌ شێوه‌زارى سۆرانى تۆمار بكات، به‌لاَم به‌هۆى نه‌بوونى تێكستى شیاو نه‌یتوانیوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجام بدات، "له‌ ئه‌لبوومى یه‌كه‌ممدا زۆر حه‌زم ده‌كرد گۆرانى سۆرانیم هه‌بێت، كه‌چى هۆنراوه‌ى سۆرانیم ده‌سنه‌كه‌وت، به‌لاَم له‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌م بۆ كوردستان چاوم به‌ كاك ئه‌كره‌م ئه‌مین كه‌وت و سوودم له‌ تێكستى ئه‌و وه‌رگرت".

 

news

ده‌شنى:له‌( بێ كۆنترۆڵ) ه‌وه‌ ده‌بێته‌ گۆرانیبێژَ....زانا دڵشاد دزه‌یى-هه‌ولێر

دواى كاركردنێكى زۆر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر، پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى بێ كۆنترِۆل ده‌شنىَ موراد ئه‌لبوومێكى گۆرانى به‌رهه‌مدێنىَ و یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانیشى به‌ شێوازێكى مۆدێران له‌ وڵاتى لوبنان كلیپ كردووه‌و بلاَویكردووه‌ته‌وه

‌.له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌شنىَ موراد رایگه‌یاند، ئه‌لبوومه‌كه‌ى ناوى (هێلاهۆپ) ده‌بێت، كه‌ ئێستا ته‌واوى كاره‌كانى به‌رهه‌مهێنانى به‌ كۆتاهاتووه‌ و ئاماده‌ى بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ و، گوتى: "ئه‌لبوومه‌كه‌م له‌ 8 گۆرانى پێكهاتووه‌ و سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، كه‌ تیایدا سوود له‌ تێكسته‌كانى شاعیرانى خۆشه‌ویست (مه‌هاباد قه‌ره‌داغى، حه‌مه‌ سه‌عید ئیبراهیم، حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵكه‌وت زاهیر)، وه‌رگیراوه‌".
ده‌شنىَ سوپاسى كۆمپانیاى شانێل موزیكى كرد كه‌ به‌ كارى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌لبوومه‌كه‌ى هه‌ڵساون. ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌لایه‌ن ستافێكى به‌ تواناى كلیپسازى لوبنانییه‌وه‌ كلیپێكى بۆ گۆرانییه‌كى خۆى كردووه‌، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كلیپه‌ هه‌ره‌ باشه‌كانى كوردى وه‌سفى ده‌كات، له‌و بایه‌وه‌ گوتى: "گۆرانى هێلا هۆپ، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر فادى حداد له‌ وڵاتى لوبنان كلیپ كردووه‌ و كه‌ كارێكى زۆر باش و مۆدێرانى بۆ كراوه‌ و ده‌بێته‌ ده‌ستپێكى شێوازى مۆدێرن بۆ به‌رهه‌مهێنانى كلیپ له‌ كوردستان.
ئه‌و راشیگه‌یاند، دوو له‌ گۆرانییه‌كانى به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵدێر و میره‌ گوتووه‌، برِیاره‌ به‌منزیكانه‌ كۆمپانیاى كۆرِه‌ك موزیك ئه‌ركى بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌لبوومه‌كه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ

 




 
 

COPYRIGHT  © 2008  BY KURDISH  MUZIKA. ALL  RIGHTS  RESERVED  WEBMASTER ...:::   KERÎM PINYANIŞÎ  :::...

KARIM PINYANISHI